بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، لە دانیشتنێکی تایبەتدا پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆم لە کەرکووک تاوتوێ بکات و دەنگ لەسەر ئەنجامدانی راپرسی بدات لە شارەکەدا، پارێزگاری کەرکووکیش داوا دەکات پێش ھەنگاوەکەی ئەنجوومەن، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، خەڵکی کەرکووک بەشداری پێ بکات لە راپرسییە چاوەڕوانکراوەکەی ھەرێمدا، بەلای یەکێیتی و پارتیشەوە خەڵکی کەرکووک ھاوشێوەی دانیشتوانی ھەرێمی کوردستان بەشداری لە ریفراندۆمی ھەرێمی کوردستان دەکەن.
K24