قەڵای هەولێر باوەش بۆ ژمارەیەك هونەرمەندی كورد و بیانی دەكاتەوە

قەڵای هەولێر باوەش بۆ ژمارەیەك هونەرمەندی كورد و بیانی دەكاتەوە
میوزیک زمانێکی جیهانیییە، لەژێر ئەم دروشمە هەژار زەهاوی و هونەرمەند ئەیوب عەلی کۆنسێرتێکی هاوبەشی گۆرانی و میوزیکی کوردی و یۆنانییان لەگەڵ سێ هونەرمەندی یۆنانی لەسەر قەڵای هەولێر، کە مێژووەکەی بۆ هەزاران ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، پێشكەشکرد.

کۆنسێرتەكە تایبەت بوو بە تۆڕی میدیایی رووداو و بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا لە رووداو پەخشبکرێت.

هەژار زەهاوی و ژەنیارانی یۆنانی لە كۆنسێرتەكەدا چەند گۆرانییەکی کوردی و یۆنانییان تێکەڵکێش کرد. هونەرمەندی کورد ئەیوب عەلی بە ئەدایەکی جوان چەند لاوک و بەستەیەکی رەسەنی کوردی پێشکەشکرد، کۆنستەنتینۆسی هونەرمەندێکی یۆنانیش چەند گۆرانییەکی پێشکەشکرد.
rudaw -
Top