فراكسیۆنی پارتی: پاڵپشتیی هەر بڕیارێك دەكەین كە ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك بیدات
ئەمڕۆ دووشەممە 3.4.2017، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند: "هەموو فراكسیۆنە كوردستانییەكان و پەرلەمانی كوردستانیش پاڵپشتی هەر بڕیارێك دەكەین كە ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك بیدات".
ئێستا پارێزگای كەركووك لەڕووی ئەمنی و سەربازییەوە لەژێر دەسەڵاتی هێزەكانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنییەكانی كوردستان دایە، ئومێد خۆشناو گوتیشی "سەركردایەتیی كورد لە ساڵی 2007وە ویستیان لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا كێشەی كەركووك چارەسەر بكەن، بەڵام ئێستا دۆخەكە گۆڕاوە، خوازیارین ڕیفراندۆم ناوچە كوردستانییەكانی دەروەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە ئێستا لە قۆناغی ئامادەكاری داین و بەرەو ڕیفراندۆم دەچین، ڕیفراندۆم ئەنجام دەدەین، ئەمڕۆ دووشەممە3.4.2017 گفتوگۆی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دەستی پێ كرددوە.
لە میانەی كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا، ڕێبوار تاڵەبانی، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك ڕای گەیاند: "ئێمە وەك ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەكەینەوە كە باس لە پاشگەزبوونەوەی بڕیاری ئالای كوردستان لە شارەكە دەكەن، بەڵكوو ئەوە پەرلەمانی عێراقە لە بڕیارەكەی پەشیمان نابینەوە لەو بڕیارەی بۆ هەڵكردنی ئاڵای كوردستان داومانە، بەڵكوو پەلەمانی عێراق بەنیازە لەسەر بڕیارەكەی پاشگەز ببێتەوە".
باسنيوز
