سلێمانی.. بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆ 10 ھاووڵاتی بریندار بوون
کاروان حەمە سدیق، ڕائیدی ھاتوچۆ لە پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: "کاتژمێر 9ی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 3/4/2017، پاسێک کە لەسەر ڕێگای کانیی کوردە کاری دەکرد، بەھۆی لەدەستدانی مەرجی توندوتۆڵییەوە وەرگەڕا".
گوتیشی: "بەھۆی ئەم ڕووداوەوە 10 ھاووڵاتی بریندار بوون، برینی دووانیان سەختە و ئێستاش لەژێر چاودێری وردی پزیشکی دان".
باسنیوز
