سلێمانی.. بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆ 10 ھاووڵاتی بریندار بوون

 سلێمانی.. بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆ 10 ھاووڵاتی بریندار بوون
ڕائیدێکی ھاتوچۆ لە پارێزگای سلێمانی ڕای گەیاند، کە بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆ، 10 کەس لە سلێمانی بریندار بوون.

کاروان حەمە سدیق، ڕائیدی ھاتوچۆ لە پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: "کاتژمێر 9ی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 3/4/2017، پاسێک کە لەسەر ڕێگای کانیی کوردە کاری دەکرد، بەھۆی لەدەستدانی مەرجی توندوتۆڵییەوە وەرگەڕا".

گوتیشی: "بەھۆی ئەم ڕووداوەوە 10 ھاووڵاتی بریندار بوون، برینی دووانیان سەختە و ئێستاش لەژێر چاودێری وردی پزیشکی دان".












باسنیوز
Top