هەولێر.. ئافرەتێك بە گوللـە كوژرا

هەولێر.. ئافرەتێك بە گوللـە كوژرا


شەوی ڕابردوو، لە گەڕەكی برایەتیی شاری هەولێر، ئافرەتێكی بە ڕەگەز ئێرانی لەلایەن دوو هاوڕێیەوە بە گوللـە كوژرا.

ڕائید هۆگر عەزیز، وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو كاتژمێر (2 و 30 خولەك)، پۆلیس لە بوونی ڕووداوێكی كوشتن لە گەڕەكی برایەتی ئاگادار كرانەوە.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ڕوونیشی كردەوە، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو، دەركەوت كە ئافرەتێك بە ناوی (فەرناس) بە ڕەگەز ئێرانی، دوای تەواوبوونی كار، لەگەڵ دوو هاوڕێی دەچێتە دەرەوە، دواتر دەبێتە دەمەقاڵێ لە نێوان هاوڕێكانی بە ناوەكانی (س)، (س) و لە ئاكامدا گوللـەیەك لە دەستیان دەردەچێت و بەر ئافرەتەكە دەكەوێت، بۆیە لە شوێنی ڕووداو گیان لە دەست دەدات و هاوڕێكانیشی ڕادەكەن.

ڕائید هۆگر ئاماژەشی بەوە دا، تەرمەكە هەڵگیرایەوە و ڕەوانەی پەیمانگای پزیشكی دادی كرا، هەروەها دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە كرایەوە و دادوەر بڕیاری دا بە بەندكردنی هەردوو تۆمەتبار بەپێی ماددەی (٤٠٦) لە یاسای سزادانی عێراقی.
payamner
Top