ئاری هەرسین: پلەی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە بەرز دەكرێتەوە
(ئاری هەرسین)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ماوەیەكە وەك لیژنەی پێشمەرگە سكاڵای زۆرمان لە لایەن ئەفسەرەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە بەدەست گەییشتووە، كە گلەییان لە بەرزنەكردنەوەی پلەكانیان هەیە، بە دڵنیاییشەوە گلەییەكانیان لە شوێنی خۆیەتی. چونكە ئەفسەرە قارەمانەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان زۆر جار تفەنگچی، شوفێری مێگزەمینی و هامەر و لۆری، پەرستار و ڕابەری سیاسییش بوون، بۆیە ئێمەیش بەردەوام لەسەر خەتین لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە بە هاوكاری لەگەڵ سەرۆكایەتیی هەرێم، چونكە پلەپەرزكردنەوەكان مەرسوومی سەرۆكایەتیی بۆ دەردەچێت."
(هەرسین) گوتیشی: "خۆشحاڵین بە هەموو ئەفسەرە بەڕێز و قارەمانەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان ڕابگەیێنین، لە پاش ڕاوێژ و كۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە (بەوەكالەت)، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا كار لەسەر پلەبەرزكردنەوەی تەواوی ئەو ئەفسەرانە دەكرێت كە شاییستەن و، ئەو كێشەیە چارە دەكرێت".
سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە و شەهیدان و قوربانیانی جینۆساید لە پەرلەمانی كوردستان دهشڵێ، دەمێكە كار لەسەر ئەو بابەتە كراوە، بەڵام هۆكاری كێشەكە و جێبەجێنەكردنی پلەبەرزكردنەوەكەیان، بەشێكی ئەو قەیرانی داراییە بووە كە بەرۆكی هەرێمی كوردستانی گرتووە.
kdp-
