بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومڕە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 2/4/2017 بەڕێوەبەرایەتیی گشتی حەج وعومڕە، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە، تێدا ھاتووە: "ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی حەج و عومڕە لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکەینەوە، کە بەھۆی چەند ھۆکارێکی تەکنیکییەوە ناتواندرێت سبەی دووشەممە ڕێککەوتی 3/4/2017 تیروپشکی کۆمپانیاکانی حەج و عومرە بۆ ساڵی 2017 ئەنجام بدرێت".
لە ڕوونکردنەوەکەدا، ئەوەش خراوەتەڕوو: "ئاگادارتان دەکەینەوە کە تیروپشکەکە بۆ چەند ڕۆژێکی دیکە دوادەخرێت لەکاتی ئەنجامدانیشی ئاگاداری ھەموو لایەک دەکەینەوە".
باسنیوز
