بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومڕە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە

 بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومڕە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە
لە ڕوونکردنەوەیەکدا، ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومڕە، ڕایدەگەیەنێت کە سبەی دووشەممە تیروپشکی کۆمپانیاکانی تایبەت بە گواستنەوەی حەج و عومڕە، ئەنجام نادرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2/4/2017 بەڕێوەبەرایەتیی گشتی حەج وعومڕە، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە، تێدا ھاتووە: "ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی حەج و عومڕە لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکەینەوە، کە بەھۆی چەند ھۆکارێکی تەکنیکییەوە ناتواندرێت سبەی دووشەممە ڕێککەوتی 3/4/2017 تیروپشکی کۆمپانیاکانی حەج و عومرە بۆ ساڵی 2017 ئەنجام بدرێت".

لە ڕوونکردنەوەکەدا، ئەوەش خراوەتەڕوو: "ئاگادارتان دەکەینەوە کە تیروپشکەکە بۆ چەند ڕۆژێکی دیکە دوادەخرێت لەکاتی ئەنجامدانیشی ئاگاداری ھەموو لایەک دەکەینەوە".








باسنیوز
Top