وەزیری دەرەوەی تورکیا: تیرۆریستانی پەکەکە لە هەر کوێیەک بێت و لە کوێ جێگری ببێت بەردەوام دەبین لە بەرەنگاربوونەوەی بەتایبەتی لە شنگال
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئهم قسانهی له كاتی سهردانی بۆ شاری ئیزمیر دوای كۆبوونهوهی لەگەڵ پارێزگاری ئیزمیر بۆ میدیاكان كردووه.
لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانان دهربارەی بوونی پەکەکە لە شنگال، گوتی: "پەکەکە رێکخراوێکی تیرۆریستییە و تورکیا دەکاتە ئامانج. ئێمەش لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات بەردەوام دەبین لە بەرەنگاربوونەوەی. پەکەکە لە هەر کوێیەک بێت و لە کوێ جێگری ببێت بەردەوام دەبین لە بەرەنگاربوونەوەی. وەک چۆن ئێستا لە قەندیل بەرەنگاریان دەبینەوە بۆ دروستکردنی قەندیلی دووەم لە بەرگی چەند رێکخستنێکدا چوونەتە شنگال. ئێمە لەوێ و شوێنەکانی دیکە بەردەوام دەبین لە بەرەنگاربوونەوەیان. بەپێی پێویست رێوشوێنەکان دەگرینە بەر ئەمەش بەشێکە لە بەرەنگاربوونەوەکەمان دژی پەکەکە".
وهزیری دهرهوهی توركیا، تیشکی خستەسەر بوونی پەکەکە لە شنگال و رایگهیاند:" لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا قسەیان کردووە و تیلەرسن رایگەیاند کە ئەوان لە بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە بەتایبەتی لە دەرکردنیان لە شنگال هەماهەنگیمان لەگەڵ دەکەن و ئامادەی پلانەکانن".
K24
