هاتوچۆ: وەزارەتی ناوخۆ بڕیار لەسەر ئۆتۆمبێلە ژمارە کاتییە عێراقییەکان دەدات
لیوا ڕزگار عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: "ماوەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی جۆری (فەحس موەقەت) لە 31ی ئادارەوە كۆتایی پێهاتووە، بەڵام بەهۆی پشووەوە نەمانتوانیوە لەگەڵ بەڕێوەبەرەكانی هاتوچۆ گفتوگۆ بكەین، بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر ئەوە بدەین ئایا پێویست دەكات ماوەكە درێژ بكەینەوە یان نا".
بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات، "تا ئامار و ئەنجامەكانمان بۆ نەگەڕێتەوە، ناتوانین هیچ بڕیارێك لەسەر دیاریکردنی سزای سەرپیچی بۆ خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانە بدەین، لەبەر ئەوەی بڕیار بەتەنیا لەلای ئێمە نییە، بەڵكوو ئێمە ئەنجامەكان بۆ وەزارەتی ناوخۆ دەنێرین و ئەوان بڕیاری لەسەر دەدەن".
باسنیوز
