داعش 300 منداڵ لە لای راستی مووسڵ بە بارمتە دەگرێ
چالاكوانانی گەڕەكی (سەحە)ی مووسڵ لە ڕیگەی تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبوكەوە پەیوەندییان بە روانگەی عێراقی بۆ مافەكانی مرۆڤ كردووە و ئاشكرایان كردووە كە چەندین تیمی داعش لە پێنج كەس تا حەفت پێك هاتوون و لە نێو گەڕەكەكانی مووسڵ دەسووڕێنەوە و بە دوای منداڵدا دەگەڕێن، تا بیانڕفێنن و لە كاتی پێویستیشدا وەك قەڵغانی مرۆیی بەكاریان بێنن.
هەروەها رایانگەیاندووە كە زۆرتر ئەو منداڵانەیان بە ئاسانی چنگ دەكەوێ كە پێشتر وانەی ئیسلامییان فێر كراوە لەلایەن مەلاكانی داعشەوە و ئامادەییان تێدایە بۆ ئەو كارە.
روانگە عێراقییەكە باسی لەوەش كردووە منداڵەكانی لەلایەن داعشەوە بەكار دێن زۆرتر تەمەنیان لە نێوان 11 تا 17 ساڵیدایە، لە نێویشیاندا 10 منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەت هەن، كە لە ناوچەكانی نزیك هێڵی رووبەڕووبوونەوە و مەیدانی شەڕەكاندا جێگیر كراون، بۆ ئەوەی بۆ پشتێنەی مینڕێژكراو بەكاریان بێنن یاخود ڕووبەڕووی كوژران ببنەوە.
