دانیشتووانی ئامەد پێشوازی لە سەردانی سه‌ركۆماری توركیا دەكەن
پێش سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆگان بۆ ئامەد، كه بڕیاره سبه‌ی شەممە ئه‌نجامی بدات و تیایدا 85 پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان به بڕی نزیكه‌ی 290 ملیۆن لیره‌ی توركی دەكاته‌وه، شارەكە دەستی بە ئامادەكاری پێشوازیكردنەكە كردووە. له چه‌ند خاڵی جیاوازی شاره‌كه‌شدا پۆسته‌ر هه‌ڵواسراوه، وێنه‌ی ئه‌ردۆگان و ئاڵای توركیا به ستوونه‌كانی رووناككردنه‌وه‌دا هه‌ڵواسراون.
دانیشتوویه‌كی شاره‌كه به‌ناوی ئوفوك ئۆزیچ دەڵێ باس له زۆری ئەو كارانه ناكرێت كه ئه‌ردۆگان بۆ ناوچه‌كە كردووه، دەشڵێ "ئه‌و وه‌به‌رهێنانه‌ی كراون ده‌بنه هۆكارێك بۆ رۆژانی جوانتر، هه‌میشه نزای بۆ ده‌كه‌ین".
حوسه‌ین ئاكسۆی پارێزگاری ئامەد ئاماژه‌ی به‌وه كردووە كه سبه‌ینێ سه‌ركۆماری توركیا به‌شدار ده‌بێت له به‌رنامه‌ی كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه پرۆژه‌یه‌كدا كه سەعات 16:00 له‌به‌رده‌م پارێزگادا ئه‌نجام ده‌درێت.
ئاكسۆی باسی له‌وه‌ش كرد كه چاوه‌ڕوانن سه‌ركۆمار به‌یاوه‌ری شاندێك له وه‌زیران و به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌ته‌كان سه‌ردانی شاره‌كه بكات، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه له‌لایه‌ن ئه‌ردۆگانه‌وه 85 پرۆژه ده‌كرێنه‌وه كه بنیاتیان ته‌واو بووه و به‌هاكه‌یان 288 ملیۆن و 315 هه‌زار و 381 لیره‌ی توركیه.
bas news -
