70 ساڵ به‌سه‌ر له‌سێداره‌دانی قازی محه‌مه‌د تێپه‌ڕی
70 ساڵ له‌مه‌وبه‌رو له‌به‌ره‌به‌یانێكی زوودا قازی محه‌مه‌د دامه‌زرێنه‌رو سه‌رۆكی كۆماری كوردستان له‌ته‌مه‌نی 47 ساڵیداو له مه‌یدانی چوارچرای شاری مه‌هاباد له‌سێداره‌درا.
قازی محه‌مه‌د له‌هه‌مان ئه‌و شوێنه‌دا له‌لایه‌ن رژێمی شای ئه‌وكاته‌ی ئێرانه‌وه له‌سێداره‌درا، كه كۆماری كوردستانی تێدا راگه‌یاند.
قازی محه‌مه‌د کوڕی قازی عه‌لی و کوڕه‌زای میرزا قاسمی قازی یه، له ساڵی 1900ی زایینی له بانه‌مه‌ڕی، له شاری مه‌هاباد، له‌دایكبووه.
قازی محه‌مه‌د له ته‌مه‌نی 7 ساڵیدا نێردراوه‌ته به‌ر خوێندن و پاش خوێندنی زمانی فارسی، له‌گه‌ڵ زانسته جۆراوجۆره‌کانی ئایین، فه‌لسه‌فه، وێژه و عه‌ره‌بی، له‌به‌ر ده‌ستی مامۆستایان و زانستڤانانی گه‌وره‌ی شاری مه‌هاباد، ئاشنا ده‌بێت و پله‌کانی خوێندن به خێرایی ده‌بڕێت.
XANDAN -
