بكوژی هاووڵاتییهكهی گهڕهكی كوردستان قۆڵبەست كرا
(ڕائید هۆگر عەزیز) گوتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لە رێكەوتی 2017/3/27، كاتژمێر (10)ى شەو، پۆلیس لە بوونی ڕووداوێكی كوشتن لە گەڕەكی كوردستان ئاگادار كرانەوە، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو، دەركەوت كە كەسێك بە ناوی (خەلیل عومەر محەممەد) تەمەن (31) ساڵ، لەسەر كێشەیەك كوژراوە و دواتر تۆمەتبار لە شوێنی ڕووداو ڕایكردووە.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر گوتیشی، پۆلیس دۆسیەی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەكە كردەوە، بە وردی بەدواداچوونی بۆ كرد و توانی شوێنی تۆمەتبار ئاشكرا بكات و، بێ هیچ كێشەیەك تۆمەتبار (ش.ع) لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر كرا و ددانی بە تاوانەكەیدا نا.
KDP-
