خشتەی پێدانی کارەبا بۆ مانکی نیسان دیاریکرا

خشتەی پێدانی کارەبا بۆ مانکی نیسان دیاریکرا
قایمقامی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌، تێیداهاتووه‌، نرخی ھەر سەعاتێک ئەمپێری کارەبای مۆلیدەی ئەھلی لە مانگی ئادار چل و پێنج دینار و نیو دەبێت ھاوکات خشتەی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەھلییەکان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی چوار دیاریکرا.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، ئێوارەی ئەمڕۆ ئاوات محەمەد قائیمقامی قەزای مەڵبەند سلێمانی بە ئامادەبوونی نوێنەرانی بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی و ئاسایشی ئابووری، کۆنترۆڵی کارەبا، وەرشەی ناوەندی و سەندیکای مۆلیدە ئەھلییەکان لە دیوانی قائیمقامیەت کۆبوەوە.

لە دوای کۆبوونەوەکە سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند: بەرنامەی کارپێکردنی مۆلیدە ئەھلیەکان بۆ مانگی نیسان لە کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ بۆ ١ی شەو دەدرێت بە ھاوڵاتیان.

دەربارەی نرخی کارەبای مانگی ئایار و سەعاتی پێدانی کارەبا سیروان محمد وتی: نرخی کارەبای مانگی سێ نرخی کاتژمێرێک ئەمپێری مۆلیدەی ئەھلی بە ٤٥.٥ چل و پێنج دینار و نیوە کە بەپێی نرخی گازوایل لە بازارەکاندا و لە کۆتایی مانگ نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە دیاری دەکرێت، واتە ئەگەر مۆلیدەیەک ٢٥٠ کاتژمێر کاری کردبێت ئەوا بڕی ١١.٥٠٠ یانزە ھەزار و پێنج سەد دینار دەبێت بۆ ئەمپێرێک.

ھەروەھا وتیشی: پێویستە خاوەن مۆلیدەکان لەسەر پسوڵەکەی ھەریەک لە ژمارەی مۆڵەتی مۆلیدە و ژمارە مۆبایلی کارپێکارەکەی لەگەڵ ژمارە مۆبایلی (٠٧٧٠١٣٦٣٦٧٩) تابیەت بە لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بنوسێت تا ھاوڵاتیان بتوانن لەکاتی ھەبوونی گرفتدا پەیوەندی پێوە بکەن
payamner -
Top