خشتەی پێدانی کارەبا بۆ مانکی نیسان دیاریکرا
له راگهیهنراوهكهدا هاتووه، ئێوارەی ئەمڕۆ ئاوات محەمەد قائیمقامی قەزای مەڵبەند سلێمانی بە ئامادەبوونی نوێنەرانی بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی و ئاسایشی ئابووری، کۆنترۆڵی کارەبا، وەرشەی ناوەندی و سەندیکای مۆلیدە ئەھلییەکان لە دیوانی قائیمقامیەت کۆبوەوە.
لە دوای کۆبوونەوەکە سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند: بەرنامەی کارپێکردنی مۆلیدە ئەھلیەکان بۆ مانگی نیسان لە کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ بۆ ١ی شەو دەدرێت بە ھاوڵاتیان.
دەربارەی نرخی کارەبای مانگی ئایار و سەعاتی پێدانی کارەبا سیروان محمد وتی: نرخی کارەبای مانگی سێ نرخی کاتژمێرێک ئەمپێری مۆلیدەی ئەھلی بە ٤٥.٥ چل و پێنج دینار و نیوە کە بەپێی نرخی گازوایل لە بازارەکاندا و لە کۆتایی مانگ نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە دیاری دەکرێت، واتە ئەگەر مۆلیدەیەک ٢٥٠ کاتژمێر کاری کردبێت ئەوا بڕی ١١.٥٠٠ یانزە ھەزار و پێنج سەد دینار دەبێت بۆ ئەمپێرێک.
ھەروەھا وتیشی: پێویستە خاوەن مۆلیدەکان لەسەر پسوڵەکەی ھەریەک لە ژمارەی مۆڵەتی مۆلیدە و ژمارە مۆبایلی کارپێکارەکەی لەگەڵ ژمارە مۆبایلی (٠٧٧٠١٣٦٣٦٧٩) تابیەت بە لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بنوسێت تا ھاوڵاتیان بتوانن لەکاتی ھەبوونی گرفتدا پەیوەندی پێوە بکەن
payamner -
