رۆڵی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی داعش له فیلمێكدا نمایش ده‌كرێت
ئەو دەرھێنەرە بەناوبانگە فەڕەنسییە له فیلمه نوێیه‌كه‌یدا له‌باره‌ی شەڕی موسڵ، بە جیھان دەڵێ، ئەگەر پێشمەرگە نەبووایە، ئەفسانەی داعش تێکنەدەشکا و سەقامگیریی جیھانیش نەدەپارێزرا.
هێنری لیڤی پێشتر پێشتر فیلمێك به‌ناوی "پێشمه‌رگه" له‌سه‌ر رۆڵی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی دژی داعش به‌رهه‌مهێنابوو و فیلمه‌كه‌شی چه‌ندین خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستهێنا.
به‌ڵام ئه‌مجاره فیلمێك له‌باره‌ی رۆڵی پێشمه‌رگه له ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه له سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنی 17 تشرینی یه‌كه‌می رابردوو، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ده‌وربه‌ری موسڵیان كۆنترۆڵكرد و رێگه‌یان بۆ چوونه ناوه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراق بۆ ناو موسڵ كرده‌وه.
k24 -
