بڕی باران بارینی دوێنێی ناوچە جیاوازەكانی هەرێم

بڕی باران بارینی دوێنێی ناوچە جیاوازەكانی هەرێم
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڕی باران بارینی دوێنێی ناوچە جیاوازەكانی بڵاوكردەوە، زۆرترین بارانیش لە حاجی ئۆمەران باریووە كە زیاتر لە 28 ملیم بووە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بڕی باران بارین لەكاتژمێر 9:00 بەیانی دوێنێ سێشەممە تاوەكو كاتژمێر 9:00 شەو تۆماركراوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، لەهەولێر نۆ ملیۆن و لەمەسیف 9.5 ملیم و لەچەمچەماڵ شەش ملیم و لەسۆران 21 ملیم باران باریوە.

هەروەها لەخەبات 4.2 ملیم و لەهەڵشۆ 21.2 ملیم و لەحاجی ئۆمەران 28.6 ملیم باران و لەبازیان دوو ملیم و لەبارزان 6.2 ملیم و لەئاكرێ 4.8 ملیم باران باریوە.
k24 -
Top