یەكەمین كۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی لە زاخۆ بەڕێوەدەچێت
ئیسلام یوسف پەیامنێری لە زاخۆ رایگەیاند: "ئەم كۆنفرانسە دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و ئەمڕۆ یەکەم تەوەری سیاسی بە بەشداری كەسایەتییە سیاسییەكان بەڕێوەدەچێت و سبەی تەوەری زانستی بە میوانداری پسپۆرانی بیانی لەسەر ئاستی چەند وڵاتێکی بیانی و ناوچەکە بەرێوەدەچێت".
روونیكردەوە: "تەوەری سیاسیی ئەمڕۆ بەمیوانداری ھەر یەك لە فازڵ میرانی و محەمەدی حاجی محمود و دیندار نجمان دۆسکی بەرێوەچوو کە تێیدا باسی شۆڕشی ئەیلول كرد، ھەروەھا ئاماژەیان بە ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک كرد و بە رۆژێكی مێژوویی ناویان برد، باسیش لە بارودۆخی کوردستان و عێراق و پرسی ئەنجامدانی راپرسی و سەربەخویی کوردستان کرا.
k24 -
