چەکدارانی پەکەکە هێرش دەکەنە سەر ماڵی سەرکردەیەکی کورد
بەپێی زانیارییەکان، ئەو چەکدارانە، کە سەر بە پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە)ی باڵی پەکەکەن لە رۆژئاوای کوردستان، چەندین دروشمی پەکەکە و جنێودان بە سەرکردەکانی باشووری کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستانیان لەسەر دیواری ماڵی عەبدولڕەحمان ئاپۆ، سەرکردەی پارتی دیموکراتی کوردستان - سووریا (پەدەکەسە) نووسیوە.
عەبدولڕەحمان ئاپۆ بە (باسنیوز)ی راگەیاند، ئەو دروشمانە بۆنی ئاژاوەگێڕی و بڵاوکردنەوەی رقوقینە دەدەن و سووکایەتیی بە پیرۆزییەکانی کورد دەکەن.
دوای کشانەوەی رژێمی سووریا لە رۆژئاوای کوردستان، پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە)ی باڵی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەستی بەسەر ئەو بەشەی کوردستاندا گرت و تێیدا رێگا بە هیچ حزب و لایەنێکی سیاسیی دەرەوەی بیری ئاپۆچی نادا حزبایەتی بکات.
باسنیوز
