چەکدارانی پەکەکە هێرش دەکەنە سەر ماڵی سەرکردەیەکی کورد

چەکدارانی پەکەکە هێرش دەکەنە سەر ماڵی سەرکردەیەکی کورد
چەکدارانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) هێرش دەکەنە سەر ماڵی سەرکردەیەکی کورد.



بەپێی زانیارییەکان، ئەو چەکدارانە، کە سەر بە پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە)ی باڵی پەکەکەن لە رۆژئاوای کوردستان، چەندین دروشمی پەکەکە و جنێودان بە سەرکردەکانی باشووری کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان‌یان لەسەر دیواری ماڵی عەبدولڕەحمان ئاپۆ، سەرکردەی پارتی دیموکراتی کوردستان - سووریا (پەدەکەسە) نووسیوە.



عەبدولڕەحمان ئاپۆ بە (باسنیوز)ی راگەیاند، ئەو دروشمانە بۆنی ئاژاوەگێڕی و بڵاوکردنەوەی رقوقینە دەدەن و سووکایەتیی بە پیرۆزییەکانی کورد دەکەن.



دوای کشانەوەی رژێمی سووریا لە رۆژئاوای کوردستان، پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە)ی باڵی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەستی بەسەر ئەو بەشەی کوردستاندا گرت و تێیدا رێگا بە هیچ حزب و لایەنێکی سیاسیی دەرەوەی بیری ئاپۆچی نادا حزبایەتی بکات.



باسنیوز
Top