ھەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركووك یەكلایی دەكرێتەوە

ھەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركووك یەكلایی دەكرێتەوە
کورد بڕیاریداوە لەم ھەفتەیەدا دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك ببەستێت، لەبارەی پرسی ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر دامودەزگاکانی کەرکووك، بەڵام تورکمان و عەرەبەکان لە ھەوڵدان بۆ تەگەرە خستنە بەردەم بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەكە و كاردەكەن بۆ ئەوەی كۆبوونەوەكە ئەنجام نەدرێت، کوردیش سوورە لەسەر بەستنی ئەو دانیشتنە، کورد بەبێ گەڕانەوە بۆ عەرەب و تورکمان دەتوانێت پرسی ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەنێو ھۆڵی ئەنجوومەنەوە تێپەڕێنێت، بەڵام وەک خۆیان دەڵێن" دەیانەوێت رەزامەندی ئەوانیشی لەسەر بێت.








K24
Top