لهم شارهدا دوو گەنج لە دوو ڕوداوی جیاواز گیانیان لەدەست دا
بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان ڕایگەیاند: شەوی ڕابردو گەنجێكی تەمەن (37) سی و حەوت ساڵ دانیشتوی قەزای خانەقین بەناوی ( منیر حەبیب موستەفا قەصاب )لە هاوینە هەواری ئەحمەد ئاوا كەوتۆتە ناو سەرچاوەی ئاوی زەڵم و خنكاوە پاش ئاگاداركردنی تیمەكانی پۆلیس و تەندروستی گەشتونەتە شوێنی ڕوداوەكەو تەرمەكەیان دۆزیوەتەوە .
ڕاشیگەیاند: تەرمەكە ڕەوانەی پزیشكی دادی هەڵەبجە كراوە ، پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕێك خراوەو بە بڕیاری دادوەر بڕیار درا بە بەندكردنی هاوڕێكانی كە (3)كەسن لە ئێستا دا بە پێی مادەی (405) یاسای عێراقی دراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئاماژەی بە گیان لەدەستدانی وەرزشكارێك لە یەكێك لە یاریگا بچوككراوەكانی هەڵەبجەدا كرد و ڕایگەیاند : لەلایەكی ترەوە ئەمڕۆ 26/3/2017 گەنجێك لەكاتی یاریكردندا لەیەكێك لە یاریگاكانی هەڵەبجە بەناوی ( بەختیار عزت نجم ) پیشە خوێندكار و دانیشتوی قەزای سەیدسادق گیانی لەدەست داوە و تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری هەڵەبجە كراوە .
payamner-
