تەرمی رۆژنامەنوس نوژیان ئەرهان لە شەنگال بەخاكسپێردرا
نوژیان ئەرهان ئەوكچە رۆژنامەنووسە كوردەی لەشەڕ و پێكدادانی ناوچەی خانەسۆری سەر بە شەنگال بریندار بوو 23 ئەم مانگە گیانی لەدەستداو ئەمڕۆش بەخاكسپێردرا.
توبا ئاكیلماز ناسراو بە (نوژیان ئەرهان) لە دایكبووی ناوچەی حیلوانی سەر بە پارێزگای ئۆرفای باكوری كوردستانە و لە ساڵی 2005ەوە كاری رۆژنامەنووسی دەكات.
ڕۆژی سێی ئەم مانگە لەناوچەی خانەسۆری شەنگال پێكدادان لەنێوان هێزی پێشمەرگەی ڕۆژ و یەكینەكانی بەرخۆدانی شەنگال یەبەشە، ڕوویدا و بەهۆیەوە چەند كەسێك كوژراون و برینداربوون.
چەند ڕۆژێك دواتر خۆپیشاندانێك لە ناوچەی خانەسۆر سەر بە قەزای شنگال گرژی لێكەوتەوەو خۆپیشاندەرێك كوژرا، میدیاكانی پەكەكە دەڵێن "ئەو خۆپیشاندەرە بەتەقەی هێزەكانی لەشكری رۆژ كوژراوە"، بەڵام لەشكری رۆژ رەتیكردەوەتەقەیان لە خۆپیشاندەران كردبێت.
دواتر وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكەی بەهۆكاری رووداوەكان تۆمەتباركردووەو ئاماژەی بەوەكردووە"PKK لەناوچەكە بەردەوام خەریكی ئیستفزازكردنی هێزەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە و بە هەموو شێوەیەك دەیەوێ بەریەككەوتنێك ڕووبدات".
xandan -
