دەزگای بارزانی جلوبەرگی بۆ ١٨٢٧ منداڵ دابین كرد.. ١٠٠٠ خێزانی كەمداهاتیش هاوكاری كران
ئهمڕۆتیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە شارۆچكەی شنگال جلوبەرگی منداڵانیان بۆ ١٨٢٧ منداڵ دابین كرد، جێگای ئاماژەیە جلوبەرگی پێویست لە چوارچێوەی پرۆژەی هاوبەشی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و unicefدابین كرابوو.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی و unicefپرۆتۆكۆڵێكییان ئیمزا كردووە و لە چوارچێوەی پرۆتۆكۆڵەكەدا هاوكاری و جلوبەرگ بۆ زیاتر لە ٣٠ هەزار منداڵی ناوچە تازەئازادكراوەكان دابین دەكەن، هەروەها ئاو و ئاوەڕ و مەجاری بۆ گوندەكانی ئەو ناوچانە چاك دەكەن، بە مەبەستی رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و دابینكردنی ژینگەیەكی لەبار بۆ منداڵانی ناوچەكە.
لە لایەكی دیكەوە، تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە تەوێڵە و بیارە هاوكاریی خۆراكییان بە هەماهەنگی دەوڵەتی كوێت بۆ ٥٠٠ خێزانی كەمدەرامەت دابین كرد.
جێگای ئاماژەیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە یادی (بارزانی نەمر)ـدا هەڵمەتێكی بەرفراوانی هاوكارییەكانی بۆ خەڵكی كەمدەرامەت لە سەرتاسەری كوردستاندا بەڕێوە برد، لەو هەڵمەتەدا ٢٢ هەزار خێزانی كەمدەرامەت سوودمەند بوون.
pdk -
