سۆران: پەکەکە نایەڵێت خزمەتگوزاری بۆ هاوینەهەواری پڕژێ و ناحیەی وەرتێ جێبەجێ بکرێت
(بارزان محەمەد)، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەھۆی ئالۆزییەکانی سنوور و ھەبوونی چەکدارانی پەکەکە لە ناوچە گەشتیارییەکانی سنووری قەزای سۆراندا، ئەمساڵ گەشتیاران و ھاووڵاتییان نەیانتوانی بۆ گەشت و سەیران بچنە ئەو ناوچانە و چەکدارانی پەکەکە ڕێگربوون لەوەی ھاووڵاتییان لە ھەندێک شوێنی کوردستان جەژنی نەورۆز بکەن، لەکاتێکدا ئەو ناوچانە سرووشتێکی دڵڕفێنیان ھەیە و ساڵانە ھەزاران گەشتیار سەردانیان دەکەن.''
(بازران محەمەد) گۆتیشی: ''بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سۆران دەیەوێت پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ هەندێک ناوچەی گەشتیاریی سنوورەکە ببات، تا ھاووڵاتییان سوودی لێ ببینن، بەڵام چەکدارانی پەکەکە لەو شوێنانە ڕێگرن و نایەڵن کارەکانی ئێمە جێبەجێ ببەن. بۆنموونە، ئێمە دەمانەوێت چەند پڕۆژەیەک لە ھاوینەھەواری پڕژێ و ھەندێک پڕۆژە لە ناحیەی وەرتێ جێبەجێ بکەین، کەچی پەکەکە بەربەستە، ئەو ڕێگرییەش وای کردووە، کە ژمارەی گەشتیاران بۆ ناوچەکە کەم بێت و لەڕووی ماددیشەوە زیانێکی زۆری بە ژێرخانی ئابووریی کوردستان گەیاندووە.''
pdk -
