به‌هۆی پێكدادانی 3 ئۆتۆمبێل گه‌نجێك گیانی له ده‌ستدا
له گه‌رمیان، له زاری به‌رپرسانی هاتووچۆی ناوچه‌كه‌وه رایگه‌یاند" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رێككه‌وتی 26/3/2017، له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان شاری كه‌لار و كفری، سێ ئۆتۆمبێل پێكیانداداوه و له ئه‌نجامی ئه‌و رووداوه‌دا، گه‌نجێك بەناوی "ئامانج شێرزاد" گیانی له‌ده‌ستداوه و 3 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون".
له‌وباره‌یه‌وه ملازم پشتیوان حسێن، بەرپرسی پۆلیسی ھاتوچۆی ناحیەی سەرقەڵا له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان، بە کوردستان24 راگەیاند ئۆتۆمبیلەكان له جۆره‌كانی، مازداو نیسان پاترۆڵ و شۆفرلێت بوون و هۆكاری سه‌ره‌كی رووداوه‌كه‌ش بە ھۆی خێرا لێخوڕینه‌وه بووه".
k24 -
