ميدياكانى به‌ريتانيا باسى بهخشندهيى كوردێكى له‌نده‌ن ده‌كه‌ن
رۆژى 22ى ئازار/ مارسى 2017، كه‌سێك به چه‌قۆ هێرشيكرده سه‌ر رێبوارانى پردى وێستمنسترى نزيك په‌رله‌مانى بريتانيا و به هۆى ئه‌و په‌لاماره‌وه دوو هاووڵاتى و ئه‌فسه‌رێكى پۆليس و په‌لامارده‌ره‌كه كوژران و زياتر له 20 كه‌سى ديكه بريندار بوون. رووداوه‌كه بووه هۆى داخستنى په‌رله‌مان و وێستگه‌يه‌كى ميترۆ و په‌ككه‌وتنى هاتوچۆى هاووڵاتيان.
ژماره‌يه‌ك پۆليس و كارمه‌ندى تيمى فرياگوزارى له كاتى نانخواردن له ريستورانته كوردييه‌كه‌ى له‌نده‌ن
روودانى ئه‌و په‌لاماره، كه حكومه‌تى بريتانيا به په‌لامارێكى تيرۆريستى وه‌سفيكرد، نه‌بووه هۆى ئه‌وه‌ى ئيبراهيم دوغوش، خاوه‌نى ريستورانتى كه‌بابى كورديى، ريستورانته‌كه‌ى دابخات، هه‌رچه‌نده پۆليس داواى لێكردبوو، ريستورانتهكه دابخات و له شوێنى رووداوه‌كه دووربكه‌وێته‌وه.
له به‌رامبه‌ر داواى پۆليس بۆ داخستنى ريستورانتهكه، ئيبراهيم دوغوش، داواى له تيمه‌كانى فرياكه‌وتن و پۆليس كردووه بێن له ريستوورانتهكهى به بێ به‌رامبه‌ر نان بخۆن.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى ئه‌و كورده بووه‌ته جێى بايه‌خى ميدياى بريتانى و كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى ئه‌و وڵاته به ستايشهوه باسيان كردووه.
ئيبراهيم دوغوش، بۆ رۆژنامه‌ى ئيڤنينگ ستاندهرد باسى له رۆژى په‌لاماره‌كه كردووه و گوتويهتى: من خه‌ريكى داخستنى ريستورانتهكهم بووم، كاتێكى قه‌ره‌باڵغ بوو، كه رووداوه‌كه روويدا، به پۆليسێكم گوت: له جياتى ئه‌وه‌ى دايخهم ره‌نگه به‌كه‌ڵكى ئه‌وه بێت ئێوه پێويستيان هه‌بێت بۆ نان خواردن و پشوودان و ئه‌وه‌شم به ئه‌ركى خۆم زانيى بۆ هاوشاريانم له له‌نده‌ن.
كارمه‌ندانى فرياگوزارى و پۆليس له ناو ريستورانتهكهن
گوتيشى: ده‌متوانى پاره‌يان لێوه‌ربگرم، به‌ڵام گوتم له رۆژێكى ئاوادا پاره وه‌رناگرم.
دوغوش، چه‌ند ريستورانتێكى هه‌يه له له‌نده‌ن و دامه‌زرێنه‌رى خه‌ڵاتێكى ساڵانه‌يه به ناوى خه‌ڵاتى كه‌بابى بريتانى.
k24 -
