پەرلەمانتارێکی کورد: پەرلەمانی عێراق بەسەر دوو بەرەدا دابەش بووە
د.پەروان خەیلانی، پەرلەمانتاری کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: "شەڕی مالیکی و موقتەدا سەدر گەیشتووەتە پەرلەمان و ئێستا جەماعەتی سەدر دەیانەوێت لە ئاستی سیاسی پرسی حەشدی شەعبی یەکلا بکەنەوە و لەگەڵ هێزە عێراقییەکان یەکیان بخەنەوە."
ئەو پەرلەمانتارە کوردە ئەوەشی ئاشکرا کرد "پێشووتر عەبادیش لە سلێمانی هەمان قسەی کرد، بەڵام گرووپی نووری مالیکی پشتیوانی لە حەشدی شەعبی دەکەن بۆ ئەوەی ببێتە بەشێک لە قەوارری سیاسی تا لە داهاتوو ببنە هاوپەیمانی نووری مالیکی، کە ئەوەش لە بەرژەوەندیی سەدر و عەبادیدا نییە".
گوتیشی: "ئەگەری زۆرە لەسەر پرۆژەی هەڵوەشاندنەوەی هێزەکان و یەکخستنەوە و بە دامەزراوەیی کردنی سوپای عێراق پێکدادان لە نێوان جەماعەتی مالیکی و سەدر و عەبادی ڕوو بدات و شەڕەکەشیان دەبەنەوە بۆ پەرلەمان".
ئەوەشی خستەڕوو، "سەدر ئاراستەی قسەکانی ڕووبەڕووی مالیکی کردووەتەوە و هێزەکەشی کە "سەرایا سەلامە"یە لە ئامادەباشی دایە."
باسنیوز
