هەڵسووڕاوێکی گۆڕان: دەبووایە لایەنەکان دوای پەیامەکەی بارزانی پەلەیان بکردایە
نزار مەحموود، ھەڵسووڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان و ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەکە، ڕایگەیاند: "ئێمە وەک بزووتنەوەی گۆڕان، لەگەڵ ھەر ھەوڵێکین بۆ دەست پێ کردنەوەی گفتوگۆکان و دەبوو دوای پەیامەکەی بارزانی، لایەنەکان پەلەیان بکردبایە بۆ کۆبوونەوەکان، چونکە دواکەوتووە“. ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ئێستا ”گۆڕانکاریی ناوچەکە وا دەخوازێت کە کۆبوونەوەکان پەلەیان لێ بکرێت و ئەنجام بدرێن".
ئەمە لە کاتێکدایە کە بڕیارە کۆبوونەوەی ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەست پێ بکاتەوە و سەرجەم حزبەکان چاوەڕوانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانن بۆ ئەوەی خۆی یەکلا بکاتەوە و کۆبوونەوەکە لەگەڵ پارتی ئەنجام بدات.
لەمبارەیەوە عەلی تەتەر، ئەندامی سەرکرایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستان ڕایگەیاند: "تاڕادەیەک پرسەکە لای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و چاوەڕوانین خۆی یەکلا بکاتەوە لەسەر ئەو پرۆژیەی ھەیانە بۆ ئەوەی کۆوبونەوەکان دەست پێ بکەنەوە".
باسنیوز
