دوو ئەندامی باڵای ئەنەکەسە ڕفێنران
(عیماد برهۆ)، ئەندامی سەرکردایەتیی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا سێ ئەندامی ئەنەکەسە لەلایەن پەیەدە، باڵی ڕۆژئاوای پەکەکەوە ڕفێنراون، کە بریتین لە (عەدنان مەحموود)، بەرپرسی دەستەی گرکێلەگێ و مامۆستا (فوئاد ئیبراهیم)، ئەندامی دەستەی باڵا لە دێرکێ و، تا ئێستاش چارەنووسیان نادیارە".
(عیماد برهۆ) گوتیشی: ''هەڵمەتی دەستگیرکردنی کادیرانی ئەنەکەسە بەردەوامە و پەیەدە بەردەوام بە هێزی چەکدارەوە هەڵدەکوتێتە سەر ئەو ماڵانەی کەسوکاریان لەناو پێشمەرگەی ڕۆژدایە. ههڵبهت پەکەکە دەستی بە ڕەشبیگر کردووە.''
kdp-
