سڕی سوره‌یا ئونده‌ر له‌به‌رده‌م دادگا تۆمه‌ته‌كان ره‌تده‌كاته‌وه
ئونده‌ر په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی شاری ئه‌نقه‌ره له 4 تشرینی دووه‌م 2016 ده‌ستبه‌سه‌ركرا و دواتر به مه‌رج ئازادكرا، به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون و پروپاگانده بۆ په‌كه‌كه و كه‌جه‌كه داوای 40 سال زیندانی بۆكراوه.
ئونده‌ر كه له‌كاتی پڕۆسه‌ی ئاشتیدا ئه‌ندامی وه‌فدی ئیمراڵی بوو دوێنی هه‌ینی له دانیشتنی دادگا ئامه‌د رایگه‌یاند "من دانوستانكاری ئاشتیم و پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ریمان گه‌یانده ئه‌و ئاسته كه وه‌زیری ناوخۆ و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و جێگری سه‌رۆكی فراكسیونی ئه‌كه‌په و راوێژكاری ئاسایشی گشتی ئه‌م ده‌وڵه‌ته له كۆشكی دۆلمه باخچه ئه‌و تێكسته‌ی كه پێی ده‌ڵێن راگه‌یه‌نراوی دۆڵمه باخچه خوێندمانه‌وه".
راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی دۆڵمه باخچه له‌ساڵی 2015 تایبه‌ت بوو به پڕۆسه‌ی ئاشتی له‌سه‌رده‌می ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی توركیا، به‌ڵام ئه‌ردۆغان ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌ی ره‌تكرده‌وه.
ئونده‌ر وتیشی كه سێ ساڵ ره‌نجیان كێشا بۆ ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌ی دۆڵمه باخچه‌و له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌شتی پاسه‌وانی بۆ دانرابوو، له‌كاتی كاره‌كانشیدا له‌و باره‌یه‌وه چه‌ندین جار له هه‌وڵی تیرۆركردن رزگاری بووه.
دادوه‌ر بڕیاریدا به دواخستنی دانیشتنی دادگاییكردنی سڕی سوره‌یا ئونده‌ر.
xandan -
