ئاهەنگی نەورۆز لە لە ناو پەرلەمانی هەرێمی بەرلین
بەبونەیی هاتنی ساڵی نوێی کوردی و جەژنی نەورۆز کۆمەڵەیی پزیشکانی کوردی ئەڵمانیا بە بەشداری پەرلەمانتاران و نوێنەرانی پارت و کومەڵە و سازییەکانی کوردی و ئەلمانی رەزەپسیونێک لە ساڵونی پەرلەمانی هەرێمی بەرلین سازکرا.
دکتۆر گوڵستان سارباش، سەرۆکی کومەڵەی پزیشکانی کورد لە گوتارێکی دا باسی دروستبونی کومەڵەکەیان کرد و باسی کار و چالاکییەکانی کرد و نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی بو ئامادەبووان شیکردەوە.
چەندین پەیڤ و گوتار لە لایەن پەرلەمەنتارەکانی ئەلمان و کورد پێشکەشکران و هونەرمەندان دیموکرات تەها و حەسەن قامشلۆیی چەندین گۆرانی و موزیکی رەسەنی کوردییان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
bas news-
