بیرمەندێکی فەرەنسی: تاکە هیوام سەربەخۆیی کوردستانە
بێرنارد لیڤنی، بیرمەند و دەرهێنەری سینەمایی فەرەنسی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتە بە زمانی کوردی پیرۆرزبایی جەژنی نەورۆز دەکات و نووسیویەتی، "نەورۆز پیرۆز بێ".
بێرنارد لیڤنی، کە دۆستی گەلی کوردستانە و چەند جارێکیش سەردانی کوردستان و بەرەکانی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانی کردووە، لە تویتەکەیدا ئاماژەی بە یەک هیوای خۆی کردووە، کە بریتییە لە دەوڵەتێکی سەربەخۆ بە زووترین کات دروست بێت.
باسنیوز
