فوئاد حوسێن سه‌رخۆشی له‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كات

فوئاد حوسێن سه‌رخۆشی له‌ نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كات


سه‌رۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشیی بۆ نەوشیروان مستەفا و خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو خاتوو شوعله‌ عه‌لی نارد.



ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:



برایی بەرێز كاك نەوشیروان موستەفا



بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە ھەواڵی كۆچی دوایی (خاتوو شوعلە عەلی) ھاوسەری بەرێزتانمان پێگەیشت. بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرخۆشی

خۆمای ئاراستەی بەرێزتان و ئەندامانی خانەوادە و خزم و كەسوكارتان دەكەین، و لە خوای گەورە داواكارین خوالێخۆشبوو بخاتە بەر رەحمەتی خۆی و

جێگای بەھەشت بێت، و سەبر و ئارامی بداتە بەرێزتان و دوایین ناخۆشی خانەوادەكەتان بێت.



ھیوای سەلامەتی و تەمەن درێژیتان بۆ دەخوازین.


payamner-
Top