قاسم سوله‌یمانی بروسكه‌یه‌ك بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌نێرێت
قاسم سوله‌یمانی له بروسكه‌كه‌دا ده‌ڵێت" به‌وپه‌ڕی ناخۆشییه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی هاوسه‌ری به‌ڕێزتانم بیست، پرسه‌نامه‌ی خۆمتان پێراده‌گه‌یه‌نم، داوای لێخۆشبون و ره‌حمه‌تی ئیلاهی ده‌كه‌م بۆ كۆچكردوو، بۆ جه‌نابتان و منداڵه‌كان و كه‌سوكارتان له خوا داوای سه‌بر و ئارامی له خوا ده‌كه‌م".
شوعله عه‌لی هاوسه‌ری نه‌وشیروان مسته‌فا، رۆژی هه‌ینی رابردوو، له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری سلێمانی، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دواییكرد.
نه‌وشیروان مسته‌فای هاوسه‌ری له رۆژی 2/9/2016 وه چووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات و وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه نزیكه‌كانی ناو بزوتنه‌وه‌كه‌ی رایانگه‌یاندووه" به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه پزیشكه‌كانی مۆڵه‌تیان نه‌داوه بگه‌ڕێته‌وه كوردستان، هه‌ر بۆیه له رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردن و پرسهكهشیدا ئاماده نه‌بووه".
k24 -
