سلێمانی؛ پشكنین بۆ گۆڕه‌پان و عه‌مباره‌كانی سوته‌مه‌نی ده‌كرێت
ئه‌و وتانه‌ی ئاوات محه‌مه‌د له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا هات له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای سوته‌مه‌نی كه ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌چوو، به‌پێی راگه‌یه‌نراوی كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه.
قایمقامی سلێمانی وتی "به‌دواداچونه‌كانمان بۆ كوالێتی سوته‌مه‌نی به‌رده‌وامه و پشكنین بۆ هه‌موو گۆره‌پان و عه‌مباره‌كانی سوته‌مه‌نی ده‌كرێت، بۆ دڵنیابوون له كوالێتی ئه‌و سوته‌مه‌نیه‌ی دێته ناوشار".
وتیشی "پاڵاوگه‌ی گه‌ڕۆكمان بۆ رۆژانی نه‌ورۆز و وه‌رزی گه‌شت و سه‌یران ئاماده‌كردووه و به‌دواداچون بۆ كوالێتی ئه‌و به‌نزینه ده‌كه‌ین كه دابه‌شده‌كرێت له وێستگه‌كاندا و سه‌رپێچیكاران رووبه‌رووی سزای یاسایی ده‌كه‌ینه‌وه".
قایمقامی سلێمانی جه‌ختیكرده‌وه، كارئاسانی ته‌واو ده‌كه‌ن بۆ هاورده‌كردنی سوته‌مه‌نی له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌س و كۆمپانیایانه‌ی كه به‌كوالێتی به‌رز و نرخی گونجاو سووته‌مه‌نی دابین ده‌كه‌ن.
xandan -
