میحوه‌ری خورماتوو؛ بۆمبێكی چێندراو به ئۆتۆمبێلێكی پێشمه‌رگه‌دا ته‌قییه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له زه‌رگه‌وه به‌خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ئه‌و پێشمه‌رگانه له فه‌وجی سێ-ی لیوای پێنج-ی شاره‌زوورن و پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌گوندی زه‌رگه‌وه ویستوویانه بگه‌ڕێنه‌وه بۆخورماتوو به‌ڵام له ڕێگه‌دا بۆمبێكیان پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه.
ته‌قینه‌وه‌كه له‌سه‌ر ڕێگای تكریت- خورماتوو بووه له‌نزیك گوندی زه‌رگه، له‌نزیك سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌و داعش له‌میحوه‌ری خورماتوو.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، ئه‌و پێشمه‌رگانه بۆ كڕینی پێداویستییه‌كانیان له زهرهگهوه به‌ره‌و خورماتوو هاتبوون.
له‌ئێستادا برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی دووزخورماتوو گواستراوه‌نه‌ته‌وه.
XANDAN -
