په‌كه‌كه ته‌نیا باره‌گاكانی رژێمی ئه‌سه‌دی دانه‌خستوون
(د.کاوە ئازیزی) ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد-سووریا، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ''ئه‌گه‌رچی پەکەکە سەرجەم بارەگاکانی ئێمەی لە رۆژئاوای کوردستان داخستووە. هه‌ڵبه‌ت په‌كه‌كه بەو سته‌مكارییه‌ی ناتوانێت به‌ر به خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراسیمان بگرێ، هه‌ردوێنێ لە ماڵێكدا کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی ئەنەکەسە به‌ڕێوه چوو، خۆی ئێمە پێشتریش ماڵەکانمان بۆ درێژه‌دان به خەبات به‌كار بردووه، بۆیه ئەوەی په‌كه‌كه ده‌یكات ھیچ کاریگەری له‌سه‌ر شێوازی خه‌باتی سیاسی و دیموكراسیمان له پێناو گه‌لی كورد له ڕۆژئاوای كوردستاندا نابێت.''
(د.کاوە ئازیزی) نیگه‌رانیی نه‌شارده‌وه له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی بۆ داخستن و سوتاندنی باره‌گاكانی حزبه‌كانی نێو ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی كورد په‌كه‌كه به‌رپای كردووه، كه‌چی بارەگاکانی رژێمی سووریا بە ئاشکرا كراوه‌ن و ناشتوانن ڕێیان لێ بگرن.
یه‌كێك له‌و سیاسه‌ته‌ی په‌كه‌كه وه‌ك گوشار بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ڕۆژئاوا درێژه‌ی پێ ده‌دا ئه‌وه‌یه، چەکدارانی په‌كه‌كه چوونەتە سەر کەسوکاری پێشمەرگەکانی رۆژ و ئاگاداریان کردوونەتەوە، کە ئەگەر کورەکانیان واز لە ریزەکانی پێشمەرگە نەھێنن، ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ریان هه‌بێ، ئه‌وا لە کاری حکوومی و لە دامودەزگاکان دووریان دەخەنەوە و، (ئازیزی) ده‌ڵێ ''کاتی خۆی رژێمی سووریایش ئەو کارەی نەکردووە.''3
PDK -
