یەکشەممەی داھاتوو تیروپشکی حاجیانی ھەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت

یەکشەممەی داھاتوو تیروپشکی حاجیانی ھەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ھەرێمی کوردستان، ھاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە سەرەتای ھەفتەی داھاتوو، ڕۆژی یەکشەممە، تیروپشکی حاجیان، ئەنجام دەدرێت.



نەبەز ئیسماعیل کەمال، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ھەرێمی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئاگاداری ئەو ھاووڵاتیانەی کە ناوی خۆیان بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج تۆمار کردووە، دەکەینەوە کە ڕۆژی یەکشەممە 2017/3/19 کاتژمێر 9:30ی سەر لەبەیانی تیروپشکی بۆ حاجییان سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان ئەنجام دەدەین".



گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف، ئەوەشی ڕوون کردەوە: "ئەو تیروپشکە بۆ ساڵەکانی (2017 – 2018 – 2019)، بۆ ئەو مەبەستە داوا لە ھاووڵاتیان دەکەین ئەوا لەڕێگەی ماڵپەری فەرمی وەزارەت (mera-krg.org) ناوەکان بڵاو دەکەینەوە".


گوتیشی: "ناوی حاجیان و یەدەگەکانیش ڕادەکێشین، حسێبی تەمەن نەکراوە، بەڵام یەدەگەکان بۆ ئەوەیە کە کەسێک ناوی دەرچووبوو، بە ھەر ھۆکارێک نەیتوانی بڕوات، ئەوە یەدەگ دێتە شوێنی، دواتر بەشی پارێزگاکان جیا دەکەینەوە و نزیکەی 4 ھەزار کەسیش ناویان دەردەچێت".
BAS NEWS-
Top