میر داسن فاروق بەگ: پەکەکە پرۆژەیەکی مەترسیداری مالیکی جێبەجێ دەکات و پێویستە رێز لە بڕیاری جڤاتی رۆحانیی ئێزدییان بگرێت“
میر داسن فاروق بەگ، ئەندامێکی بنەماڵەی میری ئێزدییان راگەیاند، ئەگەر پەکەکە بەرژەوەندیی کورردانی ئێزدی دەوێ، پێویستە رێز لە بڕیاری جڤاتی رۆحانیی ئێزدییان بگرێت.
پێشتر جڤاتی رۆحانیی ئێزدییان، کە بەرزترین دەسەڵاتی ئایینیی ئێزدییە، داوای لە پەکەکە کرد چەکدارەکانی لە شنگال بکێشێتەوە و بگەڕێتەوە ”ئەو شوێنەی لێی هاتووە“.
میر داسن فاروق بەگ پێیوایە پەکەکە بە پشتیوانیی نوری مالیکی، جێگری سەرۆک کۆماری عێراق ”پرۆژەیەکی مەترسیدار“ بۆ نەهێشتنی ژیان لە شاری شنگال جێبەجێ دەکات.
ئەو ئەندامەی بنەماڵەی میری ئێزدییان بە پێویستی دەزانێ هەموو کوردانی ئێزدی لەمەترسییەکانی بوونی چەکدارانی سەر بە پەکەکە تێ بگەن و هۆشداریشی دایە ئەو گەنجە ئێزدییانەی بە دوای پەکەکەدا کەتوون، کە ”داهاتوویان مەترسیدار دەبێت“.
باسنیوز
