"داوای ڕوونکردنەوە لە وەزیری خوێندنی باڵا دەکرێ؛ نابێ زمانی کوردی فەرامۆش بکرێت"
لە ڕوونكردنهوهیهكدا كه ئهمڕۆ، چوارشهممه، بڵاوکراوەتەوە و وێنەیەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی نێردراوە، (د. محهممهد عهلى یاسین)، پهرلهمانتارى فراکسیۆنی پارتی دیموكراتى كوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بە وهزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی ڕایگەیاندووە: ''بەگوێرەی هەواڵێك كە لە ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەتەكەتاندا بڵاوكراوەتەوە، گۆیا ڕۆژی چوارشەممە، ڕێكەوتی (8/3/2017) لە كۆبوونهوهی ئهنجوومهنی وهزارهتەکەتاندا، كە لە سهنتهری ڕۆشنبیری و جڤاكی زانكۆی دهۆك ئەنجامتان داوە، ژمارەیەك بڕیارتان دەركردووە و، یەكێك لەو بڕیارانە دەرباری ئەژماركردنی ئارەزوومەندانەی نمرەی زمانەكانی كوردی و عەرەبی بۆ قوتابیانی پۆلی دوازدەی ئامادەیییە، لە كاتی پێشكەشكردنییان بۆ كۆلێژە پزیشكی و ئەندازیاری و زانستییەكان. واتە دەرچوانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی، کاتێک داواکاری بۆ کۆلێژە پزیشکی و ئەندازیاری و زانستییەکان پێشکەش دەکەن، سەرپشک دەکرێن لەوەی کە ئاخۆ دەیانەوێت نمرەی تاقیکردنەوەکانی زمانی کوردی و عەرەبییان بۆ ئەژمار بکرێت یان نا، بەڵام لە هەموو حاڵەتێکدا، دەبێت بەشداریی تاقیکردنەوەی هەردوو وانەی زمانی کوردی و عەرەبیان کردبێت و لە تاقیکردنەوەکەدا دەرچووبێتن، جێی ئاماژە پێکردنە کە ئەم بڕیارە لەمساڵەوە جێبەجێ دەکرێت.''
له ڕوونكردنهوهكەدا (د. محهممهد عهلى) ڕایگەیاندووە: ''لە کاتێکدا کە چاوەڕوانی دەکرێت، ئێوە بەرەو زانستیکردن، فەرمیکردن و نێودەوڵەتیکردنی زمانی کوردی هەنگاو بنێن، کەچی بە بڕیارێکی وەکو ئەمە، لهوانهیه خۆتان ئاگادار نهبن، كه خهریكه کار بۆ پەڕاوێزخستن و بێبەهاکردنی زمانی دایکی دەکەن. بۆیە، بەبێ ئەوەی بچینە سەر باسی گرینگیی زمان بۆ نەتەوە و باسی هەستیاریی ئەم بابەتە، كە پێمانوایە خۆتان باش لە هەستیاریی ئەو بابەتە تێدەگەن و پێداچوونەوە بەو بڕیارەدا دەكەن، بەڵام لەسەر ئەم بڕگەیە، كە لە سەرەوە هاتووە، داوای ڕوونكردنەوەی زیاترتان لێ دەكەین.''
KDP-
