ته‌نیا ئه‌مڕۆ؛ په‌كه‌كه 23 نووسینگه‌ى ئه‌نه‌كه‌سه و حیزبه‌كانى داخستن و هه‌ندێكیانی سوتاند
(عه‌بدولباست حه‌مۆ) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتى: "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، په‌كه‌كه له ڕۆژئاواى كوردستان هه‌ڵمه‌تی داخستن و سووتاندنى باره‌گا و نووسینگه‌كانی به‌م شێوه‌یه ه‌برپا كردووه:
1: له قامیشلۆ، نووسینگه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى عێراق PDK داخرا.
2: نووسینگه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى_سووریا PDK-S ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا داخرا.
3: نووسینگه‌ى ئه‌نه‌كه‌سه له ڕۆژهه‌ڵات كه‌لوپه‌له‌كانى سووتێنرا.
4: نووسینگه‌ى یه‌كێتیى قوتابیان و لاوانى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕۆژئاوا (ڕۆژهه‌لاَتى قامیشلۆ) داخرا.
5: نووسینگه‌ى یه‌كێتیى (ڕۆژهه‌لاَت و ڕۆژئاوا) كه‌لوپه‌له‌كانى تاڵان كرا و داخرا.
له عامودایش به‌م شێوه‌یه:
1: نووسینگه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى_سووریا PDK-S داخرا.
2: باره‌گاى نووسینگه‌ى ئه‌نه‌كه‌سه داخرا.
3: نووسینگه‌ى یه‌كێتیى قوتابیانى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕۆژئاوا داخرا.
4: نووسینگه‌ى حیزبى یه‌كێتیى داخرا.
له شارى حه‌سه‌كه‌ش به‌هه‌مان شێوه:
1: نووسینگه‌ى ڕۆژئاواى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى–سووریا داخرا.
2: نووسنگه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى–سووریا له گه‌ڕه‌كى كلاسه (ئاڵاى كوردستان سوتێندرا و ته‌قه له نووسینگه‌كه كراوه).
3: نووسینگه‌ى ئه‌نه‌كه‌سه‌ى خۆجێى ڕۆژهه‌لاَت داخرا.
4: نووسینگه‌ى حیزبى یه‌كێتى داخرا.
له گركێله‌كێ: نووسینگه‌ى ئه‌نه‌كه‌سه ته‌قاندرایه‌وه و كه‌لوپه‌له‌كانى نێوى سووتێندرا.
له دێركیش به‌مشێوه‌یه:
1: نووسنگه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى–سووریا داخرا.
2: نووسینگه‌ى ئه‌نه‌كه‌سه سوتێندرا و زیانێكى زۆرى ماددیى پێگه‌یشتووه.
3: نووسینگه‌ى سكرتاریه‌تى یه‌كێتیى قوتابیان و لاوانى دیمو‌كراتى ڕۆژئاوا داخرا.
4: نووسینگه‌ى بزووتنه‌وه‌ى گه‌نجانى كورد داخرا.
5: نووسینگه‌ى یه‌كێتیى ئافره‌تانى كوردستان داخرا.
6: په‌یمانگاى به‌درخان داخرا.
7: نووسینگه‌ى بارزانیی نه‌مر سه‌ر به په‌یمانگا داخرا.
8: نووسینگه‌ى یه‌كێتی داخرا.
له كۆبانێیش، نووسینگه‌ى ئه‌نه‌كه‌سه داخرا و هه‌ڕه‌شه‌ى سووتاندنى كراوه.
KDP-
