یه‌كێتی هێزه‌ ره‌شه‌كه‌ی له‌ كۆمپانیای نه‌وتی باكوور ده‌كشێنێته‌وه‌

یه‌كێتی هێزه‌ ره‌شه‌كه‌ی له‌ كۆمپانیای نه‌وتی باكوور ده‌كشێنێته‌وه‌
بەرپرسێکی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە کەرکووک ئاشکرای دەکات کە یەکێتی نیشتمانی كوردستان، بڕیاریداوە ھێزە رەشەکەی لەنێو کۆمپانیای نەوتی باکوور بکشێنێتەوەو بڕیاریشە بەغدا پەرە بە پاڵاوگەی کۆمپانیای نەوتی باکوور بدات، بەرپرسێکی یەکێتیش لەو شارە دەڵێت: "چاوەڕێین بەغدا ھەنگاوی کرداری بنێت بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانیان کە بەخەڵکی کەرکووکیان داوە".
K24 -
Top