گومان دەکرێت پێشنیاری راگرتنی دەرمانی هەرێمی کوردستان كرابێت

 گومان دەکرێت پێشنیاری راگرتنی دەرمانی هەرێمی کوردستان كرابێت
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند گومان دەکرێ پێشنیاز کرابێ بۆ بەغدا بۆ ئەوەی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لەسەر کوردستان ببڕێ، بۆیە ئەگەری ئەوە هەیە پەنا ببرێتە بەر دادگای فیدراڵیی عێراق.


د. پەریوان خەیلانی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەی راگەیاند گومان دەکرێت پێشنیاز بۆ وەزیری تەندروستی عێراق کرابێت کە دەرمان لەسەر هەرێمی کوردستان ببڕێت، هەروەک چۆن پێشتر پێشنیاز کرابوو بۆ بڕینی بودجەی کوردستان.


هەروەها گوتی "لەسەر ئەم پرسە پەنا دەبەینە بەر دادگای فیدراڵ و دەبێ ئەو هۆکارانە ئاشکرا بکرێن كە ئەو بڕیارانەی پێدراوە، هەر لایەنێک لە پشت ئەو پێشنیازەوە بووبێت، دەبێ سزا بدرێت".
bas news -
Top