بڕیارێك له هاتوچۆى هه‌رێمه‌وه
خۆشناو حه‌سه‌ن، گوته‌بێژى پۆلیسى هاتوچۆى ڕاپه‌ڕین، له لێدوانێكدا به (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند :" بڕیارێكمان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى پۆلیسى هاتوچۆى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ هاتووه، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه (ژماره كاتی)ن و ژماره و پێشینه‌یان نییه، پێویسته بچێته تاقیگه‌ی پشكنینی ئۆتۆمبیل بۆ پشكنین ".
گوتیشى :" له‌كاتى پشكنینیاندا فۆرمیان بۆ پڕ ده‌كرێته‌وه و وێنه‌یه‌كى فۆرمهكهیان پێده‌درێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له بازگه و مه‌فره‌زه‌كانى هاتوچۆ گرفتیان بۆ دروست نه‌بێت".
ڕونیشیكرده‌وه، كه له قۆناغى سه‌ره‌تادا گرنگى ئه‌و كاره ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه بزانرێت چه‌ند ئۆتۆمبیلى له‌و جۆره له هه‌رێمى كوردستاندا هه‌یه، و سوود له ئاماره‌كه وه‌ربگیرێت.
bas news -
