عەلی ڕەشید: گۆڕان ناتوانێت ئەزموونی پەرلەمان لە ئەنجومەنی پارێزگا دووبارە بکاتەوە

 عەلی ڕەشید: گۆڕان ناتوانێت ئەزموونی پەرلەمان لە ئەنجومەنی پارێزگا دووبارە بکاتەوە
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ڕای دەگەیەنێت، بزووتنەوەی گۆڕان ئەو پشێوییەی لەنێو پەرلەمانی كوردستاندا كردی، ناتوانێت هەمان كار لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئەنجام بدات.

عەلی ڕەشید، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەلێر ڕایگەیاند: "بزووتنەوەی گۆڕان ناتوانێت ئەو پشێوییەی لەنێو پەڕلەمانی كوردستاندا كردی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێریش ئەنجامی بدات، چونكە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بۆ بڕیارەكانی پێویستی بە 16 دەنگ هەیە، بەڵام هاوپەیمانی پارتی 18 دەنگی هەیە، هەروەها لەگەڵ فراكسیۆنی یەكێتیش هاوپەیمانێنتیمان هەیە، بۆیە بزووتنەوەی گۆڕان هەرچی بكات، هیچی پێ ناكرێت".

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەلێر، هێمای بۆ ئەوەش كرد، "كە ئەو وتانەی سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ڕای تاكەكەسی و مەرامی سیاسییان لە پشتەوەیە، چونكە هەر بە تەنها ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر یەكەی ژمێریاری نییە، بەڵكوو دهۆك و سلێمانیش نیانە، پێشتر سەرۆك فراكسیۆنەكان سەردانی وەزیری داییان كرد بۆ ئەوەی یەكەی ژمێریاری دابنرێت، بەڵام وەزیری دارایی كە لەسەر پشكی گۆڕانە، ڕەزامەندیی لەسەر داواكارییەكان دەرنەبڕی، بۆیە نە تاوانی پارتییە و نە لایەنەكانی دیكە، بەڵكوو گۆڕان لەو بارەوە بەرپرسیاری یەکەمە، چونكە دانانی یەكەی ژمێریاری بۆ ئەنجومەنی پارێزگا پەیوەندیی بە وەزارەتی داراییەوە هەیە."






باسنيوز
Top