مارك تۆنه‌ر بریكاری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: پەكەكە هیچ شوێنێكی نییه له‌مه‌یدانی جه‌نگدا و بەتایبەتی لە شنگال
ئه‌و وته‌یه‌ی مارك تۆنه‌ر، بریكاری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، دوێنێ له‌میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی رۆژانه‌دا هات له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی برێت مه‌كگۆرك، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی دژی داعش، بۆ هه‌ولێر و ئه‌وه‌ی میدیای ناوخۆی هه‌رێم بڵاویكردبۆوه كه مه‌كگۆرك له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا تاوتوێی بارگرژییه‌كانی نێوان هێزه‌كانی سه‌ربه پارتی كرێكارانی كوردستان و هێزه‌كانی سه‌ربه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له شه‌نگال كردووه كه هه‌ردوو هێزه‌كان له‌دژی داعش ده‌جه‌نگن و ئایا ململانێی نێوان هێزه كوردییه‌كان له‌دژی یه‌كتر ئه‌ركی ئه‌مریكا له‌شه‌ڕی دژی داعش سه‌ختتر ناكات.
تۆنه‌ر له‌وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌دا وتی "چه‌ند گفتوكۆیه‌ك هه‌بووه له‌نێوان حكومه‌تی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به رۆژئاوای نه‌ینه‌وا، كه بریتیه له ناوچه‌ی رۆژئاوای شه‌نگال- ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری رۆژئاوای شه‌نگال. ئه‌و گفتوگۆیانه به‌گشتی چڕكرابونه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن سه‌قامگیری له‌و ناوچه تایبه‌ته‌دا به‌درێژایی سنوور له‌گه‌ڵ سوریا كه له‌ده‌ستی داعش رزگاركراون جێگربكرێت".
وتیشی "ئێمه زۆر قسه‌مان كردووه له‌سه‌ر هه‌ندێك ناوچه سه‌خته‌كانی شه‌ڕ. ئێمه تێده‌گه‌ین كه هه‌ندێك له‌بارگرژییه‌كان له‌سه‌ر زه‌وی بۆ نموونه پارتی كرێكارانی كوردستان، كه ئێمه باوه‌ڕمان وایه هیچ شوێنێكی نییه له‌مه‌یدانی جه‌نگدا".
مارك تۆنه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، چه‌ندین هه‌وڵی به‌رده‌وام هه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێك له‌و بارگرژییانه و هه‌ماهه‌نگی باشتر "له‌دوای ئه‌وه‌ی ئێمه ئه‌و ناوچانه رزگارده‌كه‌ین یان كاتێ حكومه‌تی عیراق و هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق ئه‌و ناوچانه رزگارده‌كه‌ن. من ده‌توانم بڵێم ئێمه زۆر ئاگادارین له‌و بارودۆخه و ئێمه له گفتوگۆداین بۆ ئه‌وه‌ی به‌باشترین شێوه چاره‌سه‌ری كێشه‌كه بكه‌ین."
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌مریكا نایه‌وێت ئه‌و بارگرژیانه په‌ره‌بسێنێت و ده‌یه‌وێت ته‌ركيزی هه‌موولا له‌سه‌ر شه‌ڕی دژ به داعش بێت.
سێی ئه‌م مانگه گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان یه‌به‌شه‌و پێشمه‌رگه‌ی رۆژئاوا له‌سنوری شه‌نگال، شه‌ڕێكی چه‌ند كاتژمێری لێكه‌وته‌وه، كه به دوو هێزی نزیک لە دوو گه‌وره‌ترین پارتی كوردی هەژماردەکرێن، پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستان.
پێشمەرگەی رۆژئاوا هێزێکی چەکداری کوردییەو لەدوای دامەزراندنی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سوریا (ئه‌نه‌كه‌سه) پێکهێنراوە، ئەو ئەنجومەنەی لەژێر سەرپەرشتی مەسعود بارزانی لەمانگی تشرینی یەکەمی 2011 لەشاری هەولێر دامەزرا. سەرەتا ئەنجومەنەکە لە 11 پارتی سیاسیی رۆژئاوای کوردستان پێکهاتبوو، بەڵام دواتر ژمارەی پارتەکانی ناو ئەنجومەنەکە بۆ 15 پارتی سیاسیی زیادی کرد.
یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال ناسراو بە یەبەشەو یەکینەکانی ژنانی شەنگال ناسراو بە یەژەشە به هێزێکی نزیک لەپارتی کرێکارانی کوردستان داده‌نرێن و لەبەشێک لە ناوچەکانی شەنگال و دەوروبەری جێگیرکراون.
بەشێک لەو هێزانە، لەرۆژئاوای کوردستان لەلایەن یەکینەکانی پاراستنی گەل مەشق و راهێنانیان پێ کراوە.
له‌دوای رزگاركردنی شه‌نگال له تشرینی دووه‌می 2015، چەندین جار حکومەتی هەرێم بەفەرمی و لەزاری بەرپرسە باڵاکانییەوە داوای لەو هێزانە کرد کە چیای شەنگال چۆڵ بکەن، بەڵام ئەوان ئەو داوایەیان رەتکردەوەو ئاماژەیان بەوەداوە ئەوان بۆ پاراستنی ئێزیدییەکانی شەنگال لەوێن و ناوچەکە چۆڵ ناکەن.
خه‌ندان
