ستافی زمانی سێوەکان لە هەولێرن
ڕێكخه‌ری پڕۆژه‌ی ستافی (زمانی سێ‌و)، كه پڕۆژه‌كه‌یان تایبه‌ته به به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی هه‌ڵه‌بجه‌یه، ئەمڕۆ ستافه‌كه‌یان گەیشتنە شاری هه‌ولێر و چه‌ند چالاكییه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
سەمەد هه‌ورامی، یەکێک لەرێكخه‌ری پڕۆژه‌ی زمانی سێ‌و، به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند "ئه‌م پڕۆژه‌یه‌مان پێكهاتووه له چه‌ندین سندوق سێ‌و به كڕینی هه‌ر سێوێك داهاته‌كه‌ی بۆ به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایی هه‌ڵه‌بجه ده‌گه‌رێته‌وه".
ڕێكخه‌ری پڕۆژه‌كه، ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه "ئێمه پێشووتر زۆر داوامان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه هاوكاری به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایی بكات، به‌ڵام ئێستا ئێمه خۆمان وه‌ك خه‌ڵكی شاره‌كه ده‌مانه‌وێت داهاتێك كۆبكه‌ینه‌وه بۆ به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیاوی".
گوتیشی "ده‌مانه‌وێت له‌م ڕێگایه‌وه خزمه‌تێك به خه‌ڵكی شاره‌كه بكه‌ین".
basnews -
